Laparoscopic Sleeve Gastrectomy
لەم نەشتەرگەریەدا 75تا80% ی گەدە دەبڕێت بەمەش ئەو بەشەی گەدە كە ماوە وەك بۆڕییەكی تەسكی لێدێت و لە ساڵی 2000 ئەم نەشتەرگەریانە ئەنجام دەدرێت، سەرەتا وەك هەنگاوێكی یەكەم بۆ ئەو نەخۆشانە كراوە كە قەڵەوییان لەرادەبەدەر بوو (پلەی سێی قەڵەوی لە رادەبەدەر) دواتر سەركەوتنی بەدەستهێنا بۆ چارەسەركردنی قەڵەوی لە رادەبەدەر.
دەركەوتووە كە بڕینی گەدە بە پێنۆڕی سك ئەنجامی باشتری هەیە لە بەستنەوەی گەدە، چونكە لە دەستدانی كێش باشترە بە رێژەی (65 تا 70%) و باشتر بوونی شەكرەی جۆری دوو بە رێژەی (37 تا 45%).
ئەم كردارە هیچ قەدبڕییەكی ریخۆڵەناگرێتەوە بۆیە مەترسی سەختی مژین لە ئارادا نییە ، هەروەها نەبوونی مەترسی گول بوونی گەدە و قۆڕی ناوەوە یەكێكە لە تایبەتمەندییەكانی.
كاردانەوە خێرا (سەرەكییەكانی):
- دزەكردن: لەوانەیە بە رێژەی (1 تا2%) رووبدات، ئەگەر دزەكردن روویدا ئەوا پێویستی بە نەشتەرگەرییەكی دیكە هەیە بۆ چارەسەركردنی یان زیادكردنی تۆڕە ناوەوە لە رێگای پێنۆڕ، و پێویستە بڕین بكرێتە نەشتەرگەری گواستنەوە.
- خوێنبەربوون: مەترسییەكەی هاوشێوەی گۆڕینە.
كاردانەوە دواكەوتووەكان:
- تەسكبوونەوە: بە رێژەی 2تا3% روودەدات و دەكرێ لە رێگای هەڵبژاردنی بۆڕییەك بە قەبارەیەكی گونجاو و بەكارهێنانی شێوازێكی درووست خۆمانی لێ بپارێزین، ئەگەر تەسكبوونەوە روویدا ئەوا رەنگە گەڕانەوە و دزەكردنیش دوای ماوەیەكی درەنگ رووبدات، چارەسەریشی لە رێگای پێنۆڕ دەبێت یان بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری پێنۆڕ دەبێت.
- گەڕانەوەی ترشەلۆكی سۆرینچك: لەوانەیە لە 20%ی حاڵەتەكان رووبدات، بۆیە بڕین ئەنجام نادرێت بۆ ئەوانەی بەدەستییەوە دەناڵێنن، لە زۆربەی حاڵەتەكاندا بە دەرمان كۆنتڕۆڵ دەكرێت و زۆر بە دەگمەن پێویستی بە گواستنەوە هەیە وەك چارەسەری بنەڕەتی.