بریتییە لە تێكشكانی خەپڵەكانی خوێن بە هۆكاری نادیار، رەنگە ئەمەش بەهۆی هێرش كردنی چەند دژە تەنێك بێت بۆ خەپڵەكانی خوێن بێت كە دواتر دەبێتە هۆی تێكشكانی لە نێو سپڵ بەمەش ژمارەی خەپڵەكانی خوێن كەم دەبێتەوە و نەخۆش زیاتر ئەگەری خوێنبەربوونی لێدەكرێت.
زۆر جار تێكشكان لە منداڵاندا روودەدات، بەڵام لە كەسانی گەورە رەنگە ببێتە نەخۆشییەكی درێژخایەن.
نەشتەرگەری رۆڵی هەیە لە نەخۆشیی درێژخایەن، لابردنی سپڵ ئەگەری چاكبوونەوەی بە رێژەی 60 تا 70%ی حاڵەتەكانی لێدەكرێت و نەشتەرگەری بە رێگای پێنۆڕەوە (Laparoscopic Splenectomy) ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی ئەنجامی باشتر بە دەست بهێنێت