+9626 560 9067

خاو نەبوونی زمانەی خوارەوەی سورێنچک

Home  /  خاو نەبوونی زمانەی خوارەوەی سورێنچک

بریتییە لە تێکچوونی جوڵەی سورێنچک، چونکە ماسوولکەی خوارەوی سورێنچک خاو نابێتەوە (Achalasia) ئەمەش دەبێتە هۆی سەختی قوتدانی شلە و خواردەمەنی رەق، هەروەها دەبێتە هۆی فراوان بوونی پلە بە پلەی سورێنچک لەسەر زمانە ئەمەش بۆ ماوەیەکی درێژ کشانی سورێنچک لاواز دەکات.

چەندین رێگا هەیە بۆ چارەسەرکردن، چارەسەری پزیشکیی بە دەرمان لەوانەیە لە سەرەتادا یارمەتی بدات، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی سەرکەوتوو نابێت بۆ ئەو نەخۆشانەی کە ناتوانن نەشتەرگەری ئەنجام بدەن، چونکە دەرزی بۆتۆکس بە رێگای پێنۆڕ سەرکەوتنی باشی بەدەستهێناوە، بەڵام بۆ ماوەیەکی کورت، هەروەها نەشتەرگەری فراوان کردن هەیە بەبێ نەشتەرگەر کە لەوانەیە (لە هەندێک نەخۆشدا) ئەنجامی باشی هەبێت لە مەودایەکی دووردا، نەشتەرگەری رێژەیەکی بەرزی سەرکەوتنی هەیە لە مەودایەکی دووردا و لە رێگای پێنۆر  ئەنجام دەدرێت  (Laparoscopic Heller Myotomy).