Colostomy Closure
دەرچەی كۆلۆن لە ریخۆڵە ئەستوورە و تێیدا پاشەڕۆ دەردەرێتە دەرەوە لە جیاتی دەرچەی كۆم ئەمەش كردارێكی كاتییە و بە نەشتەرگەری ئەنجام دەدرێت لەبەر دوو هۆ:
- گۆڕینی پاشەڕۆ بۆ دوورتر لە پێك بەستێك لە نێوان بەشە جیاوازەكانی كۆلۆن بۆ پاراستنی.
- هەوكردنێكی پێشووتر كە رێگای نەداوە بۆ دووبارە بەستنەوەی بەشە جیاوازەكانی كۆلۆن پێكەوە.
پێویستە پێنۆڕ یان وێنەگرتن بە باریۆم بە یەكەوە ئەنجام بدرێن بەر لە دووبارە بەستنەوەی كۆلۆن بۆ تاقیكردنەوەی بوونی هەر رێگرییەك یان بۆ دۆزینەوەی هەر نەخۆشییەکی ماوە لە کۆلۆ، ئەگەر هەر تاقیکردنەوەیەک یان رێگرییەک نەدۆزرایەوە، ئەوا كۆلۆن دادەخرێت یان دووبارە دەبەسترێتەوە.
ئەمەش بە رێگای پێنۆڕ (Laparoscopic colostomy closure) ئەنجام دەدرێت، تەنانەت ئەگەر نەشتەرگەری پێشوو بە كرانەوە ئەنجامدرابێت.