+9626 560 9067

داخستنی ریخۆڵەكان

Home  /  داخستنی ریخۆڵەكان

ئەمە ئەو گرفتەیە كە رووبەڕووی پزیشكانی نەشتەرگەری دەبێتەوە و هۆكاری زۆری هەەیە باوترینیان پێوەنووسان كە لە ئەنجامی نەشتەرگەری پێشترە، فتق، گرێیەكان، هەوكردن ، لەوانەیە بەشێك یان هەموو ریخۆڵەكان تووشی داخستن ببنەوە.

داخستن دەبێتە هۆی ئازار لە سك و  هەڵچوونی گەدە دوای خواردن و زۆر جاریش رشانەوە، لەگەڵ ئازارەكە سكیش تووشی ئاوسان دەبێت.

دەستنیشان كردنیشی لە مێژووی نەخۆشیەكە و پشكنین و تیشك دەبێت.

چارەسەركردنی داخستن بە نەشتەرگەری باوە، دەكرێ نەشتەرگەری بە رێگای پێنۆڕەوە ئەنجام بدرێت ئەگەر حاڵەتی نەخۆشەكە رێگا بدات، بەتایبەتی كە نەشتەرگەری بە پێنۆڕ مەترسی پێوەنووسان درووست ناكات وەك نەشتەرگەری كراوە.