+9626 560 9067

شەكرە

Home  /  شەكرە

شەكرە یەكێكە لە نەخۆشییە سەرەكییەكانی میتاپۆلیزم و ئێستا هەموو جیهان گرنگی پێدەدات، پرسیار ئەوەیە بۆچی؟ ئەمەش لێكدانەوەیەكە بۆ پرسیارەكە:

  •  لە ساڵی 2014 ەوە 378 ملیۆن كەس لە سەرتاسەری جیهان تووشی شەكرە بوون.
  • م 4,9ملیۆن كەس بە هۆی كاردانەوەكانی شەكرە لە سەرتاسەری جیهان گیانیان لە دەستداوە.
  • تاكە نەخۆشی درێژخایەنە كە رێژەكەی كەم نەبۆتەوە لە بیست ساڵی رابردوو.
  • پێشبینی دەكرێت تا ساڵی 2030 رێژەكەی زیاتر بێت.

لە ئوردن رێژەی نەخۆشی شەكرە و قەڵەوی لە زیادبووندان، بەتایبەتی لە نێو گەنجان، چارەگێكی دانیشتوانی ئوردن یان تووشی نەخۆشی شەكرەی جۆری دوو بووە یان شەكری خوێنی نارێكە، بۆیە شەكرە بارگرانییەكی دارایی زۆری درووستكردووە. بەپێی توێژینەوەكانی سەنتەری نیشتمانی شەكرە و دكتۆر كامل عەجلونی، ژمارەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە چارەسەركردنی شەكرە ساڵانە پێویستی بە بڕی 1,2ملیار دیناری ئوردنی هەیە بەشێوەی راستەوخۆ و ناراستەوخۆ، بۆیە پێویستە رووبەڕووی ئەم نەخۆشییە ببینەوە لەلایەن تاك و خێز و قوتابخانە و نەخۆشخانە و وەزارەتەكان و حكومەت.

ئەركی ئێمەیە لە GBMو نەخۆشخانەی ئوردن خەڵك وشیار بكەینەوە كە چارەسەر بۆ ئەم نەخۆشییە هەیە، بەتایبەتی ئەگەر نەخۆشییەكە پەیوەندیی بە قەڵەوییەوە هەیە( نیشاندەری پەیكەری لەش زیاتر بێت لە 30/كگم2) بۆیە یەكێتی نێودەوڵەتی شەكرە پشتگیری لە  نەشتەرگەری دەكات بۆ چارەسەر كردنی ئەم نەخۆشییە، بەتایبەتی نەشتەرگەری گۆڕینی گەدە بەپێنۆڕ بۆ ئەو نەخۆشانەی كە نیشاندەری پەیكەری لەشیان لە 35/كگم2 زیاترە وەك بژاردەیەكی سەرەكی و وەك بژاردەیەكی جێگرەوە ئەگەر نیشاندەرەكە زیاتر بێت لە (30/كگم 2).

رێژەی سەركەوتنی چارەسەر بۆ ئەو كەسانەی ئەم نەشتەرگەرییەیان ئەنجامداوە بەرزبووە لە كاتێكی دەستنیشانكردنی زووی نەخۆشییەكە، چونكە نەشتەرگەری قەڵەوی چارەسەر، باشبوون یان بەلای كەمەوە كۆنتڕۆڵ كردنی نەخۆشی شەكرە و دابەزینی درێژخایەنی كێشی لەش بۆ نەخۆش دابین دەكات.

ئەم پرۆسەیە لە GBMC و نەخۆشخانەی ئوردن ئەنجام دەدرێن و رێژەی سەركەوتنیشی زۆرە و كاردانەوەكانیش رێژەیان كەمە و نەخۆش هەست بە ئارامییەكی زیاتر دەكات.

ئەو سەركەوتنانەی كە  بەم دواییە لە نەشتەرگەری قەڵەوی لە چارەسەركردنی نەخۆشییەكان میتاپۆلیزم بەتایبەتی نەشتەرگەری گۆڕین، بواری فراوانتری رەخساندووە بۆ ئەنجامدانی توێژینەوە دەربارەی چۆنیەتی كاركردنی ئەم هەموو تێكەڵییە و ئەو گۆرانكاریانە چین كە پێوەی بەندن.

لێرە لە GBMC و نەخۆشخانەی ئوردن ئەم بابەتە گرنگییەكی زۆری پێدەدرێت، چونكە ئێمە پابەندین بە نەخۆشەكانمان بۆ ماوەیەكی درێژخایەن