قۆڕی بریتییە لە كەموكوڕییەك لە دیواری سك یان كونێكی ناوەوە، جۆرە باوەكانی بریتییە لە قۆڕی دەرەكی كە لە دیواری سكدا روودەدات و زۆر جار دەبێتە هۆی دەركەوتنی چەوری یان ریخۆڵەكان.
قۆڕی لە ئەنجامی فشارێكی بەردەوام لەسەر خاڵێكی لاواز روودەدات وەك كێشی زیاد، سكپڕی و منداڵبوونی بەردەوام، قەبزی درێژخایەن، كۆكەی تیژی درێژخایەن، هەڵگرتنی كێشی قورس، جگەرەكێشان.
بەڵام قۆڕی ناوەوە بە زۆری لەو كەسانەدا روودەدات كە پێشتر نەشتەرگەریان ئەنجامداوە، بەتایبەتی ئەو نەشتەرگەریانەی كە دەرهێنانی ریخۆڵەیان تێدا بووە.
لە ئێمە چارەسەری هەموو جۆرێكی قۆڕی پێشكەش دەكەین تەنانەت ئەوانەی دووبارە و ئاڵۆز و ئەنجامەكانیشی سەرسورهێنەرن، ئێمە لە GBMC پێنۆڕ بەكاردەهێنین بۆ چارەسەركردنی قۆڕی و قۆڕی ئاڵۆز (Laparosocopic complex hernia repair)، گشت جۆرەكانی تۆڕ بۆ پتەوكردنی چارەسەری قۆڕی لە GBMC و نەخۆشخانەی ئوردن بەردەستە.