Laparoscopic Cholecystectomy
لابردنی كیسی زراو بە پێنۆڕ واتە لابردنی زراو بە هەموو پێكهاتەكانییەوە، هۆكاری باو تا ئێیتا بریتییە لە بوونی بەرد لە زراو دەبێتە هۆی كاردانەوەی یان نیشانەكان پێویستی بە لابردنی دەكەن.
لە ساڵی 1988ەوە نەشتەرگەری بە پێنۆڕ ئەنجام دەدرێت بە هۆی چوار برینی بچووكەوە زراو و پێكهاتەكانی بە تەواوی لادەبرێن.
لابردنی كیسی زراو بە پێنۆڕ بە رێگای یەك برین ئەو تەكنۆلۆژیایەیە كە بەم دواییە پەرەی پێدراوە لە نەشتەرگەری پێنۆڕ و زۆر جار برینەكە لە ناوكی نەخۆش دەكرێت و تەنیا خاڵێكی بچووك بەجێ دەهێڵێت، تایبەتمەندییەكانی ئەوەیە كە تەواو جوانكارییە و خەرجیشی زۆرە بەهۆی بەكارهێنانی ئامرازی نائاسایی بۆ ئاسانكردنی نەشتەرگەری.