Adrenalectomy
لابردنی گلاندی ئەدرینال نەشتەرگەری یەكێك یان هەردوو گلاندی ئەدرینالە و زۆر جار بۆ دەرهێنانی گرێیەكانی گلاندی ئەدرینال بەكاردەهێنرێت لە رێگای كردنەوە یان بە پێنۆڕ.
ئەنجامدانی نەشتەرگەری تایبەتمەندییەكی گەورە بەنەخۆش دەبەخشێت بە بەراورد لەگەڵ نەشتەرگەری كرانەوەی ئاسایی (Laparoscopic Adrenalectomy)، چونكە نەشتەرگەری ئاسایی نەخۆش ناچار دەكات ماوەیەكی زۆر لە نەخۆشخانە بمینێتەوە لە هەمان كاتدا ئاڵۆزی زۆر لە هەناسەدانی هەیە بەپێچەوانەی نەشتەرگەری بە پێنۆڕ ، چونكەزۆربەی نەخۆشەكان رۆژی دواتر دەچنەوە ماڵی خۆیان.
تاكە حاڵەت كە پێویستە نەشتەرگەری كراوەی تێدا بەكاربهێنرێت ئەوەیە كە گومانی بوونی شێرپەنجەیەكی زۆری هەبێت، ئەو كات ناچارین نەشتەرگەری كراوە بۆ لابردنی گلاندی ئەدرینال ئەنجام بدرێت.