+9626 560 9067

کوولبوون

Home  /  کوولبوون

لەوانەیە كاریگەری بەسەر گەدە و دوازدە گرێ هەبێت، ئەمەش لە ئەنجامی بەكتیریایەكە كە پێی دەڵێن هیلیكوباكتر بیلۆری (Helicobacter Pylori)،  كە بە دژە زیندەگییەكان چارەسەر دەكرێت لەگەڵ دەرمانێك بۆ كەمكردنەوەی ترشێتی.

کولبوونی گەدە زۆر جار دەبێتە هۆی ئازار و رشانەوە لەكاتی نان خواردن یان برسی بوون و لەوانەیە كاریگەری توندی هەبێت وەك خوێنبەربوون كە نەخۆش ناچار دەكات بڕشێتەوە یان خوێن لەگەڵ پاشەڕۆەكەدا بێت یان تەقینەوە وژەهراوی بوونی ناوەوەی توند، رەنگە قورحە بەردەوام یان درێژخایەن بێت وببێتە هۆی كەم خوێنی و رشانەوەی بەردەوام كە رێگا لە رۆیشتنی خۆراك دەگرێت بچێت بۆ گەدە و دای بخات و ئازارێكی درێژخایەنی هەبێت، ئەم كاریگەریانە پێویستیان بە پێنۆڕ  یان نەشتەرگەری هەیە بۆ وەستاندنی خوێنبەربوونەكە، دەكرێ گشت رێوشوێنەكان بە رێگای پێنۆڕ ئەنجام بدرێن.

نەشتەرگەری چارەسەر كردنی قورحە بریتییە لە بەستنەوەی دەمارە بەرپرسەكان لە دەردانی ترشەلوك لەگەڵ فراوان كردنی زمانەی خوارەوەی گەدە   (Vagotomy&Pyloroplasty یان لابردنی نیوەی گەدە كە بەرپرسە لە دەردانی ترشەلۆگ لەگەڵ دووبارە بەستنەوەی

(Partial Gastrectomy &Gastrojejunostomy with Vagotomy)

ئەم هەموو كردارەش دەكرێ بە هۆی پێنۆڕەوە ئەنجام بدرێن.