بەرد یەكێكە لە نەخۆشییە باوەكان كە كاریگەری لەسەر كیسی زراو و كەناڵی سەرەكی زەرداو هەیە.
بەرد لەوانەیە ببێتە هۆی ئازارێكی درێژخایەن و سەختی هەرس كردن و ئاوسان بەتایبەتی لەكاتی خواردنی خۆراكە چەورەكان، نیشانەكانی لە ئەنجامی هەوكردن درێژخایەنی زراو یان سەختی گرژبوونی بێت، و ئەگەر زۆری خایەند و زیاتر بوو لەوانەیە نەخۆش دووچاری هەوكردنێكی زۆری زراو بووبێت.
بەڵام بەردی بچووك لەوانەیە لە رێگای كەناڵی زەرداوەوە بڕوات بۆ دوازدە گرێ دەبێتە هۆكاری سك ئێشان (قۆلنج) و ئەگەر داخرا ئەوە دەبێتە هۆكاری زەردبوونی چاو و پێست، زۆر جار پێویستی بە پێنۆڕی سەرەوە هەیە بۆ دەرهێنان بەرد و زمانی كەناڵ لە نێو دوازدە گرێ، بەڵام ئەگەر بووە هۆكاری داخستنی كەناڵی پەنگریاس لە شوێنی پێكەوە بەستنیان لەگەڵ كەناڵی زەرداو ئەمە دەبێتە هۆی هەوكردنی پەنكریاس.
ئەمانەی سەرەوە هەموویان پێویستیان بە لابردانی زراو و پشكنینی كەناڵی زەرداو و لابردنی بەردەكان هەیە كە ئەمەش بە رێگای پێنۆڕەوە دەبێت.