بەسمە بڕوانامەی بەمككالۆریۆسی لە زانستی دەروونی بەدەستهێناوە لە زانكۆی ئوردنی ساڵی 1999 و بڕوانامەی لە پەروەردەی تایبەت لە زانكۆی فرامنگهام لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بەدەستهێناوە ساڵی 2000، هەروەها ماجستێری لە دەروونناسی سریری لە زانكۆی ئوردن بە دەستهێناوە ساڵی 2008.
ساڵی 2000 پەیوەندیی كردووە بە قوتابخانەی هاوچەرخی مونتیسۆری و بەشی پاڵپشتی فێربوونی دامەزراند ئەمەش لە روانگەی بڕوا بوونی بەوەی كەخاوەن پێداویستییە تایبەتەكانیش پێویستە لە قوتابخانەی ئاسایی بخوێنن ئەمەش پاڵپشتییەكی سەرەكی بوو لە 13 ساڵی رابردوودا، لە ساڵی 2007 بنكەی مورادی بۆ راوێژكارییە دەروونی و پەروەردەییەكان و راهێنان دامەزران و كاری كرد لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای كاروباری كەم ئەندامان لە ئوردن و بنكەی چاودێری منداڵان لە زانكۆی نیشتمانیی لە نابلس- كەرتی رۆژئاوا، هەروەها دەستپێشخەریی كرد لەگەڵ دامەزراوەی (نهر الاردن) و بنكەی پەرەپێدانی باخچەكانی منداڵان سەر بە وەزارەتی پەروەردە و فێركردن لە دوبەی.
بەسمە نوێنەری پشت پێ بەستراوی كلینیكی تینسلییە بۆ منداڵان، ئەوانەی پێشتر پشكنینیان بۆ كردەوە و دەركەوتووە كە بە زەحمەت دەتوانن بخوێننەوە، كەموكوڕی لە ئەنجامدانی كارەكان، ADHD، وەسواسی و نەخۆشی توریت لە قۆناغی منداڵی.، ئارەزووی بەسمە لە فراوان كردن و هێنانەدیی چارەسەری نوێ لە بواری پەروەردەی تایبەت و رێنیشاندانی دەروونی هۆكاری دامەزراندنی بنكەی (MDB) بوو.
بڕوایەكی پتەوی بەوە هەیە كە پەیڕەو كردنی رێبازێكی گشتی بۆ چارەسەر كردنی تووشی گرفتی دەروونی و بە زەحمەت فێر بوون دەبنەوە، باشترین چارەسەرە بۆ باشتر كردنی شێوازی ژیانی نەخۆشەكانی.