Laparoscopic Duodenal switch
بۆ یەكەم جار نەشتەرگەرییە لە ساڵی 1986 ئەنجامدرا ئەویش جێگرەوەی نەشتەرگەرییەكی دیكەیە بە ناوی گۆڕینی رێرەوی پەنكریاس و كەناڵەكانی زەرداو كە دكتۆر سكۆبینارۆ ئەنجامیدا.
تایبەتمەندی سەرەكی ئەم كردارە بریتییە لە رێژەی بەرزی لە دەستدانی كێش بەراورد بە كردارەكانی تر و رێژەی چارەسەر كردنی نەخۆشی شەكرەش زیاترە بەراورد بە گشت كردارەكانی تر، چونكە رێژەی چارەسەربوون زوو لە نەخۆشی شەكرە دەگاتە 100% و وەك لە وێنەكەی سەرەوەدا دیارە لە دوو توخم پێكدێت:
كەمكردنەوەی بڕی خۆراك
بڕینی گەدە بەشێوەی ستوونی و بچووك كردنەوەی، بڕی ئەو خواردنانەی رۆژانەی دەخورێت كەم دەبێتەوە، بەمەش بەشی یەكەمی دوازدە گرێ دەپارێزرێت، ئەمەش زۆر بە كەمی لە كولبوونی گەدەدا روودەدات بە بەراورد بە نەشتەرگەری گۆڕینی گەدە و نەشتەرگەری سكۆبینارۆ.
كەمكردنەوەی مژین
لێرەدا قەدبڕی لە بەشێكی زۆری ریخۆڵەكان روودەدات و تەنیا 75تا100 سم لە ریخۆڵەكان دەمینێتەوە بۆ مژینی چەورییە پێویستەكان، لەگەڵ ئەوەشدا بە درێژایی قەدبڕی ریخۆڵەكان ئەنجام دەدرێت بۆ كەمكردنەوەی خراپی مژین، ئەمەش لەوانەیە ببێتە هۆی كەمی مژینی ڤیتامین و توخمە خۆراكییەكانی تر و ئەگەری تووشبوون لە سكچوون و بۆنی ناخۆشی پاشەڕۆ كەم دەكاتەوە.
بەشێوەیەكی گشتی ئەم رێگایە كاردانەوەی كەمتری هەیە و رێژەی چاكبوونەوە لە نەخۆشی شەكرە كەمترە بە بەراورد لەگەڵ گۆڕینی گەدە، بەتایبەتی بۆ ئەوانەی پێویستییان بە رێژەیەكی زۆری ئەنسۆلین هەیە، هەروەها مەترسی كولبوونی گەدەی لێناكرێت بۆ ئەو كەسانەی جگەرە دەكێشن یان ئەوانەی پێویستیان بە هێوركەرەوەی ئازاری دژە هەوكردن هەیە.
لەگەڵ ئەوەشدا ئەم نەشتەرگەریە سوودێكی زۆری بۆ ئەوانە نییە كە بە دەست گەڕانەوەی ترشەلۆكی گەدە بۆ سوورێنچك دەناڵێنن، هەروەها سنوورێكی بۆ خواردنی شیرینەمەنییەكان دانانێت ئەمەش لەوانەیە ببێتە گرفت بۆ ئەو نەخۆشانەی كە بڕێكی زۆری شیرینی دەخۆن لەكاتی لەدەستدانی نەرێنی كێش.
روودانی كاردانەوەكان لەو رێگایە كەمترە لە رێگا ئەسڵیەكە، بەڵام كەمێك زیاترە لە نەشتەرگەری بڕین یان گۆڕین، چونكە پێویستی بە چاودێرییەكی توند هەیە بەتایبەتی بۆ رێژەی ڤیتامینەكان.
كاردانەوە پێشبینی كراوەكان ئەمانەن:
- دزەكردنیی: بە رێژەی 1 تا 2%.
- سكچوون و پاشەڕۆ بۆن ناخۆش: دوای خواردنی خۆراكی چەو و كاربۆهیدرات روودەدات.
- گەڕانەوەی ترشەلۆكی گەدە بۆ سوورێنچك: لە رێژەی 10%ی نەخۆشەكان روودەدات.
- كەمی ڤیتامینەكان: لە رێژەی 15تا20%ی نەخۆشەكان روودەدات.
- قۆڕی ناوەوە: لە رێژەی 1تا 2%ی نەخۆشەكان روودەدات.
- بەدخۆراكی: بەهۆی كەمی خواردنی پرۆتینەكان بە بەردەوامی روودەدات و دەبێتە هۆی لەدەستدانی كێش ، بە شێوەیەكی كەمتر لە رێگای نوێ روودەدات.