زۆر جار لە دەرەنجامەكانی شەكرەی پێشكەوتوو بریتییە لەوەی گەدە نەتوانێت بە شێوەیەكی چالاك بەتاڵ ببێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی هێشتنەوەی خۆراك لە گەدەدا بۆ ماوەیەكی زۆر و دەبێتە هۆكارێك بۆ ئاڵۆزی هەرس كردن و رشانەوەی بەردەوام و لەدەستدانی كێشی لەش.
رەنگە دەرمان لە حاڵەتە سەرەتاییەكانی نەخۆشییەكە سوودیان هەبێت، بەڵام ئەگەر بەردەوام بێت ئەوا هۆكاری سەرەكیی چارەسەر كردن بریتییە لە چاندنی هاندەرێك بۆ دیواری گەدە، ئەمەش دەكرێ بە رێگای پێنۆڕ بێت.
لە حاڵەتە زۆر سەختەكان گەدە لادەدرێت، ئەمەش دیسان بە رێگای پێنۆڕەوە دەبێت.