جومانە ئەلبشیتی- پسپۆری خۆراك
بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە زانستی خۆراك و رێكخستنی خۆراك بەدەستهێناوە- بەرنامەیی رێكخەر بە پلەی سەركەوتوو لە زانكۆی ئەمریكی بەیروت. ئەم بەرنامەیە جەخت دەكاتەوە لەسەر چارەسەریی خۆراكی پزیشكی و تاقیكردنەوەی پراكتیكی و نەزەری و زانستی كۆدەكاتەوە لە بواری خۆراك، مەشقی كردووە لە نەخۆشخانەی قدیس جۆرجیۆس لە بەیروت، لەوێ بەهرەی رێكخستنی خۆراكی بەدەستهێناوە لە بەشە جیاوازەكانی نەخۆشخانەكە وەك: پزیشكی گشتی، شێرپەنجە، بەشی چاودێری ورد، بەشی چاودێری دڵ، بەشی لەدایكبوون، بەشی نەشتەرگەرییەكان، نەخۆشییەكانی گورچیلە، بەشی بەساڵاچوون و كلینكەكانی دەرەوە.
دواتر چۆتە عەمان و پەیوەندی كردووە بە (GBMC) بۆ ئەوەی ببێتە بۆ ئەوەی ببێتە بەشێك لە تیمی شارەزایانی فرە پسپۆریی، ئەركەكانی لە سەنتەرەكە خۆی دەبینێتەوە لە ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنی گشتی بۆ نەخۆشەكان بەر لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ دەستخستنی زانیاری دەربارەی حاڵەتی تەندروستیی نەخۆشەكە و نەریتەكانی خواردنی، دواتر ئەم زانیاریانە بەكار دەهێنێت بۆ پلانی بەرنامەی تاكەكەسی نەخۆش كە خۆی لە سیستمی گشتی خۆراك، هەروەها جومانە یارمەتی نەخۆش دەدات بۆ دیاریكردنی ستراتیژییەتەكانی بۆ باشتر كردنی رەفتار و شێوازی ژیانی بۆ مسۆگەر كردنی ئەنجامی سەركەوتووی نەشتەرگەرییەكە بۆ مەودایەكی درێژ.
جومانە بەردەوامە لە خوێندن لە رێگای ئامادەبوونی لە كۆنفرانس و كۆڕەكان سەرەڕای بەدواداچوونی نوێترین توێژینەوەكان لە بواری خۆراك.