دكتۆر ئه‌حمه‌د به‌شیر له خانه‌واده‌یه‌كه كه ناوبانگێكی زۆریان هه‌یه له بواری پزیشكی، باوكی دكتۆر عبدالله به‌شیر یه‌كێكه له پێشه‌نگه‌كانی بواری نه‌شته‌رگه‌ری له ئوردن.
دكتۆر ئه‌حمه‌د خوێندنی پزیشكیی له زانكۆی زانست و ته‌كنۆلۆجیای ئه‌ربد له ئوردن ته‌واو كردووه و پسپۆریی له نه‌شته‌رگه‌ریی گشتی وه‌رگرتووه له دووه‌م كۆنترین به‌رنامه‌ی خوێندنی نەشتەرگەری له ئه‌مریكا ئه‌ویش نه‌خۆشخانه‌ی سانس ئهجنسه له شاری بالتیمۆری ویلایه‌تی میریلاند. له‌كاتی مانه‌وه‌ی له میریلاند زیاتر گرنگیی به نه‌شته‌رگه‌ری به پێنوڕ و نه‌شته‌رگه‌ریی قه‌ڵه‌وی داوه، و چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی جۆراوجۆری پێشكه‌ش كردووه له كۆنفرانسه جیهانییه‌كان له‌و بواره.
دواتر په‌یوه‌ندیی كردووه به زانكۆی كالیفۆرنیای سان فرانسیسكۆ له فریزنۆ، له‌وێش له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی گه‌وره‌ترین پزیشكه‌كانی نه‌شته‌رگه‌ریی قه‌ڵه‌وی كاری كردووه ئه‌وانیش دكتۆر كیلڤن هیجا (Kelvin Higa) و كیس بوون(Keith Boone ) ، دواتر زه‌ماله‌ی ئه‌مریكی له نه‌شته‌رگه‌ری پێنوڕ و قه‌ڵه‌وی ، دواتر گواسترایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له عه‌ممان ئوردن كار بكات له‌و كاته‌وه‌ش زیاتر په‌یوه‌ست بوو به حاڵه‌ته ئاڵۆزه‌كانی پێنوڕ كه له دكتور هیجا فێری ببوو.
دواتر رووی کردە عەممان لە ئۆردن و په‌یوه‌ندیی كرد به خێزانی نه‌خۆشخانه‌ی ئوردن كه یه‌كێكە له نه‌خۆشخانه پێشه‌نگه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌شداریی كرد له دامه‌زراندنی به‌رنامه‌ی نه‌شته‌رگه‌ریی قه‌ڵه‌وی و نه‌شته‌رگه‌ری ئاڵۆزی پێنوڕ له هه‌مان نه‌خۆشخانه، هه‌روه‌ها چه‌ند نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی ئاڵۆزی ئه‌نجامدا كه پێشتر له ئوردن ئه‌نجام نه‌درابوون گرنگترینیان لابردنی سۆرێنچک و سه‌ری په‌نكریاس به پێنوڕ.
دکتۆر بەشیر بەوە لە دکتۆرەکانی جیا دەکرێتەوە کە دەیەوێ پەرە بە پیشەکەی بدات بۆ ئەم مەبەستەش سەنتەری(GBMC)ی بە هاوکاری نەخۆشخانەی ئوردن دامەزراندووە بە هاوکاری چەندین سەنتەری ناسراوی جیهانی، ئامانجی ئەم سەنتەرە دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی قەڵەوی و کۆئەندامی هەرس و میتاپۆلیزم، هەروەها پابەندە بە دابینکردنی باشترین خزمەتگوزاری و پێشخستنی پیشەکەی نەک تەنیا لە ئوردن، بەڵکو لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانیش، هەروەها سەنتەرەکە کۆمەڵێکی تەواو لە رێوشوێنی چارەسەر کردن پێشکەش دەکات کە ژیانی نەخۆش دەگوازێتەوە بەرەو ژیانێکی تەندروست.
دکتۆر بەشیر چەندین کار و توێژینەوەکانی لە کۆنفرانسە ناوخۆیی، عەرەبی و جیهانییەکان پێشکەش کردووە و ئەندامە لە چەندین کۆڕبەند و کۆمەڵەی جیهانی ناسراو لە بواری نەشتەرگەی وەک کۆمەڵە پزیشکانی نەشتەرگەری ئەمریکی، کۆمەڵەی نەخۆشییەکانی قەڵەوی و میتاپۆلیزیمی ئەمریکی، کۆمەڵەی نەخۆشییەکانی قەڵەوی و میتاپۆلیزمی جیهانی، ئەندامی لیژنەی پەیووندییەکانی ئەو لیژنەیەیە.
دکتۆر ئەحمەد رۆڵێکی مەزنی هەبوو لە دامەزرزندنی لقی (IFSO) لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا MENAC و سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانە تێیدا ، هەروەها بەشدارێکی سەرەکییە کۆمەڵەی عەرەبی بۆ نەشتەرگەریی تایبەت بە نەخۆشییەکانی تایبەت بە گرفتەکانی میتاپۆلیزم و نەشتەرگەریی قەڵەویPASMBS