بڕوانامەی بكالۆریۆسی پزیشكیی لە زانكۆی زانست و تەكنەلۆژیای ئوردنی بەدەستهێناوە، دواتر گوازرایەوە بۆ شانشینی یەكگرتوو و لەوێ دوو ساڵ مەشقی كردووە لە بواری مەشقی نەشتەرگەری.
لە میانەی هەوڵەكانی بۆ بەدەستهێنانی زیاتر، دکتۆر حەداد رووی لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كرد بۆ تەواوكردنی مەشقەكانی لە بواری نەشتەرگەریی گشتی لە نەخۆشخانەی سانت ئەگنیس لە بالتیمۆر، ماریلاند، لە كاتی مانەوەی لەلایەن هاوڕێ و مامۆستاكانییەوە ستایش دەكرا وەك پزیشكێكی نەشتەرگەری بلیمەت و چەندین خەڵاتی بەدەستهێنا بەرامبەر بە توێژینەوە و دەستكەوتە ئەكادیمییەكانی.
لە ماوەی مەشق كردنی دكتۆر حەداد زیاتر گرنگی بە بواری نەشتەرگەری پێنۆر و كۆئەندامی هەرس و نەخۆشییەكانی قەڵەوی دەدا، توێژینەوەكانی لە كۆنفرانسی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی جۆراوجۆردا پێشكەش كرد، سەرەڕای ئەمەش بەشێكی زۆری توێژینەوە و دیراسەتەكانی لە بوارەی چارەسەركردنی قەڵەوی، كۆئەندامی هەرس و نەشتەرگەری پەنكریاس، بڵاوكرانەوە.
دوای تەواوكردنی مەشقەكانی و بەدەستهێنانی بۆردی ئەمریكی لە نەشتەرگەری گشتی دكتۆر حەداد رووی كردە زانكۆی UCSF- Fresno لە ویلایەتی كالیفۆرنیا بۆ تەواو كردنی پسپۆریی لە بواری نەشتەرگەری پێنۆر و نەخۆشییەكانی قەڵەوی لەژێر سەرپەرشتی دكتۆر كیلڤن هیجا و دكتۆر كیس بوون.
لەو ماوەیەی کە لە كاركردنی لەگەڵ مامۆستاكەی دكتۆر هیجا كە یەكێكە لە گەورەترین پزیشكەكانی نەشتەرگەریی قەڵەوی لە جیهان، زیاتر پەرۆشی حاڵەتە سەخت و ئاڵۆزەكانی نەخۆشییەكانی قەڵەوی و كۆئەندامی هەرس بوو و گرنگیی زۆری پێدا لە هەمان كاتدا تواناكانی خۆیشی زیاتر پێشكەوتن.
دكتۆر حەداد بڕیاریدا بگەڕێتەوە ئوردن و پەیوەندیی كرد بە هاوڕێكانی لە GBMC و لەوێ هەوڵیدا بەرزترین ئاستی خزمەتگوزاری و چاودێری پێشكەش بە نەخۆشەكانی بكات لە سەنتەری GBMC و پێیوایە بە پەیوەندی كردنی بەو سەنتەرەوە ئەوا دەتوانێت چاودێری گشتگیر و تەواو بە ئەنجامی سەرسوڕهێنەر پێشكەش.
ئهو كۆمهڵانهی كه ئهندامه تیایدا:
- ئهنجومهنی ئهمریكی بۆ نهشتهرگهری.
- كۆلێژی ئهمریكی بۆ پزیشکانی نهشتهرگهری (ACS)
- كۆمهڵهی ئهمریكی پزیشکانی نهشتهرگهری پێنوڕ و كۆئهندامی ههرس.
- كۆمهڵهی ئهمریكی بۆ نهشتهرگهرییهكانی میتاپۆلیزم و نەشتەرگەریی قهڵهوی.