نەشتەرگەری:
ئەکاوەنتی نیشاندەری بارستەی لەش
درێژی:
کێش:
نیشاندەری لەش بریتییە لە:?
پۆلێن‌کردنی نیشاندەری بارستەی لەش:
- کەم بوونی کێش =< 18.5
- کێشی سروشتی = 18.5 – 24.9
- کێشی زیاد = 25 – 29.9
- قەڵەوی => 30
قه‌ڵه‌وی له راده‌به‌ده‌ر چییه؟
قه‌ڵه‌وی له راده‌به‌ده‌ر به نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌ن داده‌نرێت، ئه‌مه‌ش به كه‌موكوڕی له كه‌سایه‌تی تاك و سیفاته‌كانی دانانرێت، زۆر هۆكاری هه‌یه له‌وانه (60%)ی جینهكانه و (40%)ی ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ره.
به‌پێی چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی پزیشكی، رێژه‌ی سه‌رنه‌كه‌وتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی و پارێزه جۆراوجۆره‌كان له چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م گرفته به‌رزه و ده‌گاته (95- 97%).
تا ئێستا نه‌شته‌رگه‌ری تاكه چاره‌سه‌ری درێژخایه‌نی قه‌ڵه‌وییه، به‌ڵام پێویسته ئه‌وه بزانین كه چاره‌سه‌ری پزیشكی و پارێز زۆر باشن و ئه‌نجامی باشیان ده‌بێت پاش ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری، هه‌روه‌ها گرنگه ئه‌وه‌ش بزانین كه نه‌شته‌رگه‌ری بریتییه له (ئامرازێك) نه‌ك چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته، چونكه یارمه‌تی نه‌خۆش ده‌دات بۆ پارێزگاری كردن له شێوازی ژیانێكی ته‌ندروستیی جیاوازه، پێویسته نه‌خۆش چالاكتر بێت به‌تایبه‌تی دوای نه‌شته‌رگه‌ی، بۆ ئه‌وه‌ی ئامانجه‌كانی له ژیان ته‌ندروستییه‌كی باش بهێنێته دی، ئه‌مه‌ش هه‌مووی به ئیراده‌یه‌كی به‌هێز و پته‌و بۆ گۆرانكاری دێته دی.
له‌وانه‌یه ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری گرنگترین بڕیاری ژیانت بێت و پێویسته (دوایین په‌ناگه)ت بێت دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو هه‌وڵه‌كانی دیكه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
پێناسه‌ی قه‌ڵه‌وی له راده‌به‌ده‌ر
په‌یمانگای نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكی به‌م شێوه‌یه قه‌ڵه‌وی له راده‌به‌ده‌ر پێناسه‌ی ده‌كات
ئاماژه‌ی بارستایی له‌ش (BMI > 40 ) كگم/م2 یان (BMI > 35) كگم/م2 بێت له‌گه‌ڵ دوو نه‌خۆشی به لایه‌نی كه‌مه‌وه له‌گه‌ڵ قهڵهوییهكه له‌و نه‌خۆشیانه‌ی خواره‌وه:
- شه‌كره‌ی جۆری دوو .
- نه‌خۆشی خوێنبه‌ری سه‌ره‌كی .
- به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی كۆلیسترۆل.
- ره‌بو.
- نه‌زۆكی.
- ده‌والی .
- خه‌مۆكی.
- الارتداد المعدی (گەڕانەوەی ترشەلۆكی گەدە).
دواتر ئه‌م پێناسه‌یه فراوانتر كرا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ش بگرێته‌وه كه به ده‌ست ئاماژه‌ی بارستایی له‌ش (BMI > 30) كگم/م2 ) له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیی شه‌كره‌ی جۆری دوو كه له كۆنترۆڵ كردن ده‌رده‌چێت.