ئەو قۆڕییەیە كە دیاردەكەوێت لە رێگای دیواری پێشەوەی سك، بەمەش نەخۆش دووچاری ئاوسان دەبێت لە رێگای دەرچەی قۆڕی و ئازار لە شوێنی قۆڕییەكەی و زۆر جار دەبێتە هۆی داخستنی ریخۆڵەكان، هیچ جێگرەوەیەك بۆ نەشتەرگەری قۆڕی نییە.
چاك كردنەوەی قۆڕی دەكرێ بە نەشتەرگەری كراوە یان بە پێنۆڕ ئەنجام بدرێت، بەڵام نەشتەرگەری كراوە چەند مەترسییەكی هەیە وەك كاریگەرییەكانی برینەكان و كۆبوونەوەی شلەمەنییەكان لە شوێنی قۆڕییەكە، هەمیشە تۆڕ بەكاردەهێنرێت بۆ چاككردنەوەی قۆڕی، ئەزموونمان لەگەڵ ئەو جۆرە نەشتەرگەریانە گەورەیە ئەویش بە بەكارهێنانی پێنۆڕ