نەشتەرگەرییەكانی قەڵەوی كۆمەڵێكی جۆراوجۆر لە تێكەڵەكان دەگرێتەوە بۆ ئەو كەسانە ئەنجام دەدرێن كە بەدەست قەڵەوی لەرادەبەدەرەوە دەناڵێنن، چونكە ئەنجامدانی وەرزش و سیستمی خۆراك بە شێوەیەكی كاریگەر سەركەوتوو نابن لە كاتی بوونی قەڵەوی لەرادەبەدەر.
بەڵگەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە نەشتەرگەرییەكانی قەڵەوی تەنیا كێش دانابەزێنن، بەڵكە رێژەی مردنیش كەم دەكەنەوە لە نێو ئەو نەخۆشانەی كە بەدەست قەڵەوی لە رادەبەدەرەوە دەناڵێنن، هەروەها یارمەتی باش بوونی ئەو نەخۆشیانەش دەدات كە لەگەڵ قەڵەوی تووشی مرۆڤ دەبن وەك شەكرە و فشاری خوێن و بڕانی هەناسە لەكاتی خەوتن و چەند نەخۆشییەكی دیكە، بەتایبەتی كاتێك نەشتەرگەرییەكە بەراورد دەكرێت لەگەڵ خۆراكی تەندروست و گۆڕینی شێوازی ژیان.