(سوڕانەوەی گەدە بە دەوری سورینچک)
Nissen Fundoplication
گەڕانەوەی ترشەلۆكی گەدە بۆ سوورێنچك (سوڕانەوەی گەدە بە دەوری سورینچک) Nissen Fundoplication نەشتەرگەریە بۆ چارەسەركردنی گەڕانەوەی ترشەلۆكی گەدە بۆ سوورێنچك و قۆڕیی ناوپەنچك (GERD)، لە دوای سەرنەكەوتنی چارەسەری پزیشكی ئەم نەشتەرگەرییە ئەنجام دەدرێت، بەڵام لە كاتی بوونی قۆڕی ناوپەنجك نەشتەرگەری باشترین چارەسەرە
كارایی نەشتەرگەری سەركەوتنی سەلمێندراوە بەسەر شێوازەكانی دیكەی چارەسەر و رێژەی سەركەوتنی درێژخایەنی دەگاتە 90% بۆ كۆنترۆڵكردنی گەڕانەوەی ترشەلۆگی گەدە (GERD).
دوای نەشتەرگەری رەنگە نەخۆش كەمێك بە زەحمەت بتوانێت خواردن قوت بدات كە لەوانەیە دوو تا سێ مانگ بخایەنێت و زۆر بەدەگمەن لەو ماوەیە زیاتر دەخایەنێت، لەو حاڵەتەدا پێنۆڕ ئەنجام دەدرێت بۆ ئەوەی بزانرێ ئایا سوڕانەوەی گەدە زیاد لە پێویستە و ئەو كاتیش بە پێنۆڕ ئەنجام دەدرێت.
ئاوسان هەستێكی دیكەیە لە دوای ئەو نەشتەرگەرییە دێتە ئاراوە، دوای دوو مانگ نامینێت لەو نەخۆشانەی كە نەخۆشی كۆلۆن یان گرفتیان لە جوڵەی گەدە هەیە، لەوانەیە ئەم كاردانەوانە زیاد لە پێویست بن بۆیە گرنگە كە ئەوە دیاری بكرێت ئایا نەخۆش هیچ گرفتی دیكەی هەیە بەر لەوەی ئەم كارە ئەنجام بدات.