پێشتر بە نەشتەرگەری گۆڕینی بچووك ناسراوە (Laparoscopic Mini Gastric Bypass MGB)) ئەم نەشتەرگەرییە بە نوێ و لە هەمان كاتدا بە كۆنیش دادەنرێت بۆ چارەسەركردنی قەڵەوی و هاوشێوەیە نەشتەرگەری گۆڕین((LRYGBە، بەڵام لە چەند روویەكەوە جیاوازە لەوانە:
- قەبارەی گەدەی نوێ درێژتر دەبێت.
- درێژیی ریخۆڵە قەدبڕاوەكان دوو مەتر یان زیاتر دەبێت واتە درێژترە لە نەشتەرگەری گۆڕینی ئاسایی(LRYGB). .
- یەك بەستن لە نێوان گەدە و ریخۆڵەكان بەبێ پێك بەستی دیكە لە ریخۆڵە وردەكان.
- دوای ئەم نەشتەرگەریە ئەگەری ئەوە هەیە نەخۆش دووچاری گەڕانەوەی ترشەلۆكی گەدە بۆ سوورێنچك دەبێت لە ئەنجامی دەردانی زەرداو كە لە 10%ی حاڵەتەكان روودەدات، ئەمەش پێویستی بە نەشتەرگەری گۆڕینی ئاسایی (LRYGB) هەیە .
- پێویستە ساڵانە پێنۆڕی سەرەوە ئەنجام بدرێت بۆ ئەو نەخۆشانەی قەدبڕی بچووكی گەدەین ئەنجامداوە بۆ دڵنیابوون لە گەڕانەوەی ترشەلۆكی گەدە بۆ سوورێنچك كە لە ئەنجامی دەردانی زەرداو روودەدات.
بەشێك لە پزیشكانی نەشتەرگەری ئەم كردارە وەك كردارێكی سەلامەتتر لە نەشتەرگەری گۆڕینی ئاسایی (LRYGB)، دەزانن، ئەمەش پێچەوانەی راستییە و رەنگە تەنیا بۆ ماوەیەك سەلامەت بێت، بەڵام لە مەودایەكی درێژخایەندا مەترسیی زۆر هەڵدەگرێت كە لە شلەی زەرداوەوە سەرچاوەی گرتووە و ئەگەری روودانی كاردانەوەی گەڕانەوە هەیە ئەگەر بێ چارەسەر هێڵرایەوە، هەروەها نەخۆش پێویستی بە خواردنی بڕێكی زیاتر ڤیتامین و ئاسن و هەیە بە هۆی خراپی مژینیان دوای نەشتەرگەری.