هەمیشە پێكەوەنووسانەكان لە دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری یان روودانی پەتایەكی پێشووتر لە ناو سكدا روودەدەن، پێكەوەنووسانەكانیش زۆر جۆریان هەیە، لەوانەیە زیانی نەبێت و هیچ گرفتێك بۆ نەخۆشەكان درووست نەكات بە درێژایی ژیانیان، یان لەوانەیە لە رێگای ئازارە بەردەوامەكانی سكدا دەربكەون لەگەڵ نەبوونی هیچ نیشانەیەكی دیكە لە دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری، هەروەها دەكرێ لەگەڵ داخستنی بەردەوامی بەشێكی ریخۆلەكان یان داخستنی تەواوی ریخۆڵە دەربكەون كە بە دەگمەن روودەدات.
ئەگەر ئەم پێكەوەنووسانە نیشانەیەكی دیاریكراوی هەبێت وەك ئەوەی لەسەرەوە باسمان كرد ئەوا پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە، بۆیە ئامۆژگاری ئەنجامدانی پێنۆڕی سك دەكرێت، چونكە نەشتەرگەری كراوە لەوانەیە ببێتە هۆی روودانی پێكەوەنووسانی دیكە، هەروەها دەكرێ جێلی پێكەوەنووسان یان پەمپ یان پەڕە بەكاربهێنرێت بەتایبەتی لەو حاڵەتانەی كە پێكەوەنووسانەكە چڕ بێت.
لە سەنتەری GBMC هەموو ئەو كردار و چارەسەرانەی لەسەرەوە باسمان كرد لە رێگای كەسانی شارەزا و پسپۆڕی جۆراوجۆر ئەنجام دەدەین، تەنانەت ئەگەر پێویست بە ئەنجامدانی نەشتەرگەریش هەبێت، ئەوا شارەزاییمان لە چارەسەر كردن بە پێنۆڕ نایابە و ئەنجامەكانیش بە شایەدی زۆر لە نەخۆشەكانمان جێگای رەزامەندییان بووە.