كیسەكانی جگەر هۆكاری جۆراوجۆری هەیە، باوترینیان كیسە سادەكانە، كە بچووكن و لە هەندێك حاڵەتدا رەنگە جۆراوجۆر بن، كیسەكان دەتوانن گەشە بكەن و گەورە بن بە جۆرێك فشار بخەنە سەر ئەندامە نزیكەكانیان و زۆر جار ئازاریشان دەبێت، لەم بارودۆخەدا پێویستمان بە لابردنی زۆرترین بڕی ئەو كیسانە هەیە لە دیواری كیسەكان بۆ كەمكردنەوەی ئەگەری دووبارە كۆبوونەوەی شلەكان تێیاندا و گەڕانەوەیان، ئەمەش دەكرێ بە رێگای پێنۆڕەوە ئەنجام بدرێت.
كیسەكانی تر وەك كیسی ئەمیبی یان بەكتریایی بە دژە زیندەگییە گونجاوەكان چارەسەر دەكرێن، تەنیا ئەگەر كاردانەوەیان نەبوو یان قەبارەیان گەورە بوو ئەوا دەكرێ بە دەرزی رایانكێشین لە رێگای تیشكی پارچەیی یان شەپۆلی سەروو دەنگ.
باوترین جۆری كیسەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا (كیسی جگەری سەگیە (Hydatid Cystكە كاریگەریی لەسەر جگەر دەبێت، بەڵام لەوانەیە كاریگەری لەسەر هەر بەشێكی دیكەی سكیش هەبێت، ئەوەی مایەی مەترسییە لەو كیسانە ئەوەیە ئەگەر پشتگوێ بخرێت لەوانەیە گەشە بكات وبتەقێتەوە بەمەش چەند كیسێكی دیكە لە سكدا پێكدەهێنێت یان تووشی كارلێكی هەستیارییەكی زۆری بكات، ئەگەر یەكسەر چارەسەر نەكرێت رەنگە ببێتە هۆی مردن، بۆیە ناكرێ ئەم كیسانە بە نەشتەرگەریی كراوە چارەسەر بكرێن، بە شارەزاییەكی زۆر لە GBMC و نەخۆشخانەی ئوردن ئەم كیسانە بە پێنۆڕ چارەسەر دەكرێن.