+9626 560 9067

گرێیەکان

Home  /  گرێیەکان

گرێیەكانی گەدە لەوانەیە كوشندە بن یان خاوێن، باوترین وەرەمە پاكەكانی بریتییە لە وەرەمە ماسوولكەییەكان (Leiomyoma & GIST)، و زۆر جار بە لابردنی چارەسەر دەكرێت بێ ئەوەی گەدە لابردرێت.

سەبارەت بە وەرەمەی كوشندەكانی (Gastric Cancer)، زۆر لە نەخۆشەكان بە دەست وەرەمی پێشكەوتوو دەناڵێنن، لە سەرەتادا بە چارەسەری كیمیاوی چارەسەر دەكرێت ئەگەر وەرەمەكە پێشكەوتوو نەبوو و بڵاو نەببۆوە، چونكە نەشتەرگەری بە پێنۆڕ سەركەوتووتر و پێشكەوتووترە لە نەشتەرگەری كردنەوە، چونكە نەشتەرگەری كردنەوە ئەگەری هەوكردنەكان زیاتر دەكات ئەمەش دەبێتە دواكەوتنی چارەسەری كیمیاوی بە هۆی كاریگەرییەكانی نەشتەرگەری.

رێژەی كاریگەری  لای ئێمە زۆر كەمترە بەبێ لەبەرچاوگرتنی شوێنی گرێیەکە، دووپاتی دەكەینەوە کە لابردنی گەدە بە تەواوی  ((Laparoscopic Gastrectomy with D2 plus Lymphadenectomuy  بە لیمفە رژێنەکانیشەوە و هێنانەدیی ئەنجامی سەرکەوتوو و تۆمارکردنی رێژەیەکی کەمی کاریگەرییەکان بەتایبەتی دزە کردن. شارەزاییمان لەو بوارە لە چەندین کۆڕ و کۆبوونەوە عەرەبی و نێودەوڵەتییەکان پێشکەشمان کردووە و بە ئەزموونی پێشکەوتووی جیهانی دادەنرێت