+9626 560 9067

گرێیەکان

Home  /  گرێیەکان

گرێیەكانی زراو زۆر جار كوشندەن  و روودەدەن لە ئەنجامی  بوونی بەرد لە زراو بۆ ماوەیەكی زۆر و ئەنجامەكەشی ز‌ور نەرێنییە، نەشتەرگەری پێنۆڕ لەگەڵ ئەم گرێیانە بەكارناهێنرێت ئەوەش لەبەر رێژەی زۆری گەڕانەوە و بڵاوبوونەوەی گرێیەكان.

بەڵام گرێیەكانی بۆڕی زراو بەپێی شوێنەكەی بۆرٍی زەرداو چارەسەر دەكرێت، دەكرێ نەشتەرگەری دەرهێنانی بۆڕییەكانی زەرداو بە رێگای پێنۆڕ لە GBMC و نەخۆشخانەی ئوردە ئەنجام بدرێت.

گرێیەكانی جگەر جیاواز و جۆراوجۆرن، لەوانەیە كوشندە بن یان كوشندە نەبن، تەنانەت زۆر  جار گرێ ناكوشندەكانیش پێویستیان بە نەشتەرگەری هەیە ئەگەر قەبارەیان گەورە بوو یان بوونە هۆكاری ئازار، گرێ ناكوشندەكان بە تیشكی پارچە پارچەیی یان وێنەگرتن بە لەرەلەری موگناتیسی.

گرێ ناكوشندەكان (Hepatic adenoma ) دەكرێ گەورە بن و مەترسی بریندار بن بەتایبەتی لە ئافرەتان مەترسی بریندار بوون و خوێنبەربوونی هەیە.

گرێ كوشندەكان لەوانەیە لە خودی جگەردا درووست ببن، یان لەگریًی دیكەی لە لەشدا، لەو كاتەدا  گرێی سەرەكی پێویستی بە چارەسەری كیمیاوی هەیە بۆ چارەسەر كردنی بڵاوبوونەوە لە جگە و دەرهێنانی گرێیەكە .  تەنانەت جگەریش دەتوانرێ بە هەمان رێگا چارەسەر بكرێت، ئەمانەش هەموویان دەكرێ بە پێنۆڕ ئەنجام بدرێت.