یەکێکە لە نەخۆشییە هەرە باوەکان، گرفتەکە لە لاوازیی زمانەی خوارەوەی سورێنچکە، چونکە چالاکیی کەم دەبێتەوە و دەبێتە هۆی گەڕانەوەی ترشەلۆک لە گەدەوە جارێکی تر بۆ سورێنچک ئەمەش دەبێتە هۆی سووتانەوە، بەداخەوە ئەم ترشەلوکە دەبێتە هۆی هەوکردنی سورێنچک و ئەگەر بەبێ چارەسەر کردن پشتگوێ بخرێت ئەوا لەوانەیە ببێتە هۆی بە زەحمەت قوتدان و گۆڕینی رووپۆشی ناوەوەی سورێنچک و لە کۆتاییدا مەترسی شێرپەنجەشی لێدەکرێت.
قۆڕی(فتق)ی حیجابی( رێگر) بریتییە لە فراوان بوونی دەرچەی (حیجابی( رێگر) کە سۆرێنچکی پێدا تێپەڕ دەبێت بۆ سینگ و سک، لەوانەیە ئەم قۆڕییە گرفتەکانی گەڕانەوەی ترشەلۆكی گەدە بۆ سوورێنچك زیاد بکات ئەگەر گەڕانەوەکە هەبێت، تەنیا بە نەشتەرگەری قۆڕیی چارەسەر دەکرێت بەتایبەتی ئەگەر قەبارەی گەورە بوو و بووە هۆی گەڕانەوەیەکی توندی ترشەلۆک بۆ سورێنچک.
زۆر جار پێنۆڕی بەشی سەرەوە هەنگاوی یەکەم بۆ دۆزینەوەی نەخۆشییەکە و یارمەتیمان دەدات بۆ دیاریکردنی هەوکردنی سورێنچک، هەر گۆڕانکارییەک لە رووپووش یان بوونی قۆڕی (حیجابی( رێگر)، هەندێک تاقیکردنەوەی دیکە هەیە دەکرێ ئەنجام بدرێ ئەگەر هیچ هەوکردنێکی دیکەی مەترسیدار نەبینرێت لە کاتی ئەنجامدان پێنور.
چارەسەریش پەیوەستە بە راددەی بەهێزی گەڕانەوە، بەشێوەیەک ئاسایی دەستپێدەکات لەگەڵ گۆڕینی شێوازی ژیان کە ئەمانە لە خۆدەگرێت:
- ژەمی بچووک.
- دوورکەوتنەوە لە خواردەمەنی چەور و شوکۆڵاتە و خواردنەوە گازییەکان و هەر شتێکی دیکە کە ببێتە هۆی زیادبوونی گەڕانەوەکە.
- دوورکەوتنەوە لە خواردنی هیچ شتێک سێ کاتژمێر بەر لە نووستن .تجنب الأكل قبل النوم بثلاث ساعات.
- دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان و زۆر خواردنەوەی کحول. تجنب التدخين والإفراط في تناول الكحول.
- لە شوێنی راست مەخەوە و هیچ سەرینێکیش زیاد مەکە لە کاتی خەوتن.
ئەگەر ئەم گۆڕانکاریانەی سەرەوە نەبوونە هۆی کۆنترۆڵکردنی نیشانەکانی نەخۆشییەکە پێویستە دەرمانی تایبەت بەکاربهێنرێت، دەرمانەکانیش یان بۆ هاوسەنگ کردنی ترشەلەکەمانە یان رێگا لە دەردانی دەگرێت.
نەشتەرگەری دووەم بۆ چارەسەر کردنی بریتیە لە نەشتەرگەری سوڕانەوەی گەدە بە دەوری سورێنچک بە پێنوڕ (Laparoscopic Nissen Fundoplication)، رێژەی سەرکەوتنی ئەم نەشتەرگەرییە بۆ ماوەیەکی دوور دەگاتە ٩٠% لە ماوی دە ساڵدا.